Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆکهۆزه‌كانی شنگال داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی ٣ هەزار زیندانی ئێزیدی لای داعش دەکەن


پەیام 

سه‌رۆکهۆزه‌كانی شنگال له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسی‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌زار هاووڵاتیی‌ ئێزیدییان كرد كه‌ نزیكه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕفێندراون و تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌للـه‌سه‌ری‌ 50 ئافره‌تی‌ سه‌ربڕدراوی‌ یه‌زیدی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ باغۆزی‌ دوا پێگه‌ی‌ داعش   بڵاوبووه‌وه‌، سه‌رۆكهۆزه‌كانی‌ شنگال گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و تێیدا په‌یامێكیان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان كرد ته‌رمی‌ ئه‌و كچانه‌یش بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ عێراق و ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.

158 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر