Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هیندستان و پاکستان دەکات خۆیان لە چارەسەری سەربازی بەدووربگرن


پەیام 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا داوا له‌ هیندستان و پاكستان ده‌كات خۆیان له‌ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی‌ به‌دوور بگرن و، ڕایگه‌یاند: چالاكیی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستان له‌ به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاكستان، دژ به‌ تیرۆر بووه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان هیندستان و پاكستان بڵاوكرده‌وه‌ و، تێیدا ئاشكرای‌ كردووه‌ "دوای بۆردوومانه‌كه‌ی‌ هیندستان له‌ كشمیر، دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان و پاكستان ئه‌نجام داوه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه‌ "بۆردوومانكردنی ئامانجه‌كان له‌ به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاكستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستانه‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنێكه‌ دژ به‌ تیرۆر ئه‌نجام دراوه‌".

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "داوای له‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ كردووه‌ گرژییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، خۆیان له‌ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به‌ دووربگرن".

مایك پۆمپیۆ داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستانیش كردووه‌ كه‌ هه‌نگاوی زیاتر دژ به‌ ڕێكخراو و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بگرنه‌به‌ر.

134 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر