Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دووەمین کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم جۆنگ ئون بەڕێوەچوو


پەیام 

دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئوون له‌ پایته‌ختی‌ ڤێتنام به‌ڕێوه‌ چوو.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووقۆڵیی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و، كیم جۆنگ ئوون سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور، له‌ شاری‌ هانۆی‌ پایته‌ختی‌ ڤێتنام به‌ڕێوه‌چوو.

پێشتر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرۆسه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكووره‌.

به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، كیم جۆنگ ئوونی‌ به‌ "سه‌ركرده‌یه‌كی‌ گه‌وره‌" وه‌سف كرد و، ڕایگه‌یاند "پێشبینی‌ ده‌كات گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن".

لای‌ خریشیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌م جاره‌ ئه‌نجامی‌ ده‌بێت و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌خاته‌گه‌ڕ".
بڕیاره‌ سبه‌ینێش سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و كۆریای‌ باكوور چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

206 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر