Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كانی‌ دووه‌م رۆژی‌ لوتكه‌ی‌ ڤێتنام له‌نێوان تره‌مپ‌و كیم ده‌ستیپێكرد


په‌یام

كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی دووه‌می لووتكه‌ی ڤیێتنام له‌ نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ده‌ستیان پێكرد. 

لووتكه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم كه‌ دوێنێ له‌ هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام ده‌ستی پێكردووه‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیان ئه‌نجام دا. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هۆتێلی مێترۆپۆل ئه‌نجام درا و گفتوگۆی جدی له‌ نێوان هه‌ردووكیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بووه‌ جێی سه‌رنج. 

تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ بۆ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كیم له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی په‌له‌ ناكه‌ن و گوتی: "گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنێكی باش". 

دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كیم جۆنگ-ئون به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت درێعی نه‌كات بۆ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێكی باش له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كاره‌كان به‌ خێرایی به‌ڕێوه‌ بچن. 

لای خۆیشیه‌وه‌ كیم گوتی: "گفتوگۆیه‌كی زۆر باشمان ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم بێت درێغی ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێكی زۆر باش". 

دوای كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵیه‌كه‌ی نێوانیان هه‌ردوولا به‌ره‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات به‌ڕێ كه‌وتن. 

- رێوڕه‌سمی واژووكردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ له‌ میانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی تره‌مپدا، تره‌مپ و كیم كاتژمێر ١٤:٠٥ به‌ كاتی خۆجێی (١٠:٠٥) رێوڕه‌سمی هاوبه‌شی واژووكردن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. 

كاتژمێر ١٥:٠٥ به‌ كاتی خۆجێی (١١:٥٠) تره‌مپ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی لوتكه‌كه‌وه‌ ده‌دوێت. 

لووتكه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم دوێنێ ده‌ستی پێكرد و راگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و كۆبوونه‌وه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لوتكه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن. 


105 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر