Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: كۆریای باكور داوای لابردنی سزاكانی ده‌كرد؛ ئێمه‌ش نه‌مانده‌توانی ئه‌وه‌ بكه‌ین


په‌یام

كۆشكی‌ سپی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لوتكه‌ی‌ ڤێتنام شكستی‌ هێناوه‌و له‌ لوتكه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ و رێبه‌ری‌ كۆریای‌ باكور نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن.

هاوكات دونالد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند"کۆبونەوەکەیان لەگەڵ کۆریای باکور کۆتایی هاتوە و نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا راشیگه‌یاند "چاوەڕیمان دەکرد لەگەڵ کۆریای باکور ڕیککەوتن واژۆ بکەین بەڵام بەهۆی داواکارییەکانی کۆریای باکورەوە نەماتوانی بگەینە ڕیککەوتن چونکە کۆریای باکور داوای کردوە ڕاستەوخۆ سزاکانی لەسەر لابچێت".

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی "هەندێک بژاردە و خاڵی دیکەمان دەبێت بۆ گفتوگۆ لەداهاتو باسی دەکەین و کۆبونەوە ئەنجام دەدەینەوە لەسەر ئەو خاڵانە".
هەروەها بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانیش شاندی کۆریای باکوری شوێنی کۆبونەوەکەیان جێهێشتوە.

147 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر