Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی: له‌كوردستانیش پێوستمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژی نیشتمانی هه‌يه


په‌یام

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی "راوێژی نیشتمانی"، به‌شداربووین له‌ به‌غدا رۆژی 27-2 كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌ به‌شداری هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و نوێنه‌رانی پارته‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و چۆنییه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێویستی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان كرا.

هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی ده‌وروبه‌ر تاوتوێ كراو به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ گرنگن بۆ دروستبوونی لێكگه‌شتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،ڕه‌نگه‌ له‌كوردستانیش پێوستمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژی نیشتمانی هه‌بێت بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌.

366 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر