Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

سبەی پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوە بۆ كردنەوەی خولی بەھارەی یەكەم دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی بڵاوكردووەتەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م، له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.

هاوكات سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ په‌یامی راگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كان ده‌كات.

راشیگه‌یاند، 14 لیژنه‌ی په‌رله‌مانی پێده‌هێنرێن.

291 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر