Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەلار.. منداڵێکی دوو رۆژە بەفڕێدراوی دۆزرایەوە


پەیام 

لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار منداڵێکی دوو رۆژە فڕێدەدرێت و پۆلیسیش دەڵێت: تەندروستی منداڵەکە جێگیرە. 

ڕائیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە پەیامی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار نزیک ناوچەی پیشەسازی منداڵێکی دوو ڕۆژە لەڕەگەزی نێر فڕێدرابوو، دۆزرایەوە. 

وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری چونە شوێنی ناوبراو و منداڵەکەیان گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە لەسەر دۆزینەوەی کەسووکاری و هۆکاری فڕێدانی ئەو منداڵە ساوایە.

Image may contain: one or more people

203 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر