Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی دۆسیەی هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی دواخست


پەیام 

دادگای فیدراڵیی عێراق جارێكی‌ دیكه‌ دانیشتنی‌ دادگاكه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم دواخست و، داوای‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ نه‌وتیی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات.

ئیاس سامووك، وته‌بێژی‌ داگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "دانیشتنی‌ دادگا سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادوه‌ر مه‌دحه‌د مه‌حموود به‌ڕێوه‌ چووه‌".

وته‌بێژی‌ داگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ وتیشی‌ "دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ دادبینیی ئه‌و تانانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاراسته‌ی‌ دادگا كراون".

ئیاس سامووك ئاشكرای‌ كردووه‌ "دادگا چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ سكاڵاكه‌ كردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ نه‌وتیی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی مادده‌ی (10)ی یاسای بوودجه‌ی ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی سكاڵاكه‌".

دادگای‌ فیدراڵی‌ هه‌ردوو لایه‌نی‌ سكاڵاكه‌ی‌ پابه‌ند كردووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ واژووی زیندوو له‌سه‌ر كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ دادگا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌یان بزانرێت.
دواجاریش دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ له‌سه‌ر داوای‌ لایه‌نه‌كانی‌ سكاڵاكه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ 3ی نیسان دواخست.

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌ و، داوای‌ له‌ داگای‌ فیدراڵی‌ كردووه‌ ڕێگری‌ بكات له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ.

309 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر