Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان ده‌ستپێشخه‌ری ئاساییكردنه‌وه‌ی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ هیندستان ده‌كات‌


پەیام 

پاكستان ده‌ستپێشخه‌ری ئاساییكردنه‌وه‌ی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ هیندستان ده‌كات‌ و سه‌رۆكی توركیاش بۆ میانگیریی ڕاده‌ستپێرێت.

(عمران ئه‌حمه‌د خان نیازی) سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیی به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیاوه‌ ده‌كه‌م تا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیندستان بهێنێت.

(عمران خان) له‌ میانی وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌مان، وتیشی: وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ ئاشتی‌و نیازپاكی‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌وانه‌ هندییه‌كه‌ ئازاد ده‌كه‌ین.

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هێرشێكی خۆكوژییدا 44 سه‌ربازی هیند له‌ به‌شه‌ هیندییه‌كه‌ی كشمیر كوژران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پاكستان‌و هیندستان ئاڵۆزی چوو، دواتر هێزی ئاسمانی هیند پێگه‌ی گرووپێكی چه‌كداری له‌ ناوچه‌ی كشمیری ژێر ده‌ستی ئیسلام ئابادی بۆردومان كرد، له‌ به‌رانبه‌ریشدا سوپای پاكستان دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هیندی خسته‌ خواره‌وه‌.

له‌ئێستادا مه‌ترسی فراوانبوونی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ خاوه‌ن ئه‌تۆمییه‌، هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ هیند‌و پاكستان له‌ دوای‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ سێ جار، له‌ ساڵانی 1947‌و 1965‌و 1971 شه‌ڕ له‌ نێوانیاندا دروست بووه‌.

334 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر