Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەسەدە: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعش ڕاده‌گه‌یه‌نین


پەیام 

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعش ڕاده‌گه‌یه‌نین.

له‌ میانی تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناسراو به‌ (هه‌سه‌د)ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌و كاتی تۆماركردنه‌كه‌یشی نه‌زانراوه‌، (مه‌زڵوم كۆبانێ) فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌، ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعش له‌ سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نین.

له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌شدا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: 24 ئه‌ندامی هێزه‌كانی كه‌ لای داعش دیل كرابوون، ئازاد كردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ شاره‌دێی باغوز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕات خۆڕاده‌ستكردنی چه‌كداران‌و ئه‌ندامانی داعش به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندام‌و چه‌كدارانه‌ی داعش هاووڵاتی عێراقی‌و وڵاتانی دیكه‌ن.

220 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر