Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەفر رێگای زیاتر لە ٢٠٠٠ گوندی لە باکوری کوردستان داخستووە


پەیام 

به‌ هۆی بارینی‌ به‌فرێكی‌ زۆر، ڕێگای‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار گوند و ناوچه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌ 10 پارێزگای‌ باكووری‌ كوردستان داخراون.

به‌رپرسانی‌ ئیداریی‌ پارێزگای مووش به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵیان ڕاگه‌یاندووه‌ "به‌هۆی‌ بارینی‌ زۆری‌ به‌فره‌وه‌ له‌ سنووری‌ پارێزگاكه‌ ڕێگای 162 گوند داخراون. له‌ پارێزگای هه‌كاریش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕێگای 57 ناوچه‌ و، 50 گوندیش له‌ قه‌زای یوكسه‌كۆڤا داخراون".

هه‌ر یه‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ بارینی‌ به‌فره‌وه‌ ڕێگای 188 گوند له‌ پارێزگاكی‌ به‌دلیس و، 244 گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگای‌ وان داخراون".

هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌فربارین و ڕه‌هێڵه‌وه‌ ڕێگای 737 گه‌ڕه‌ك له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم و، 351 گوند له‌ ئاگری و، 160 گوند له‌ ئه‌رزنجان و، 150 گوند له‌ دێرسم و، 52 گوند له‌ ڕه‌شقه‌ڵاس و، 50 گوند له‌ قارس، داخراون. 

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی‌ باكووری‌ كوردستان، به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی ڕێگاكان به‌ رووی هاتووچۆدا. له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوویشدا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ باكووری‌ كوردستان به‌ به‌رزیی‌ چه‌ند مه‌ترێك به‌فر باره‌وه‌.

207 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر