Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراکسیۆنی پارتی: بەبێ یەکێتی پۆستی سەرۆکی هەرێم کارا دەکەینەوە


پەیام 

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵیان نه‌گاته‌ رێكه‌وتن به‌ ته‌نیا پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێ كاراده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت هه‌نگاوی‌ له‌و شێوه‌یه‌ لێكه‌وته‌كانی زۆر خراپ ده‌بن.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ن به‌ بێ‌ یه‌كێتی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وامی‌ بده‌ن و یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كارابكه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا لوقمان وه‌ردی‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێـی‌ له‌ په‌رله‌مان راگه‌ێندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له‌و یاسایانه‌ن كه‌ ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌  به‌بێ كۆده‌نگی نیشتمانی هێزه‌ سیاسیه‌كانی به‌دیاری كراوی به‌بێ یه‌كێتی هه‌نگاویكی نادروستی نانیشتمانیه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێـی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ له‌ئه‌گه‌ری هه‌نگاوێكی وه‌هادا لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌  ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی بیر له‌هه‌نگاوێكی وه‌ها ده‌كاته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌مرۆ له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو له‌ئه‌گه‌ری رێك نه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌هاوكاری فراكسیۆنی گۆران یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه‌.

509 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر