Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەتەوەیەکگرتووەکان: سوپای سوریا لە هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە


پەیام 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سوپای‌ سووریا له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نیی‌ ئیدلب به‌رده‌وامه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژراون.

كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا كه‌ سه‌ر به‌ كۆنسه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌، له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ "لێكتێگه‌یشتنی سووچیی نێوان ڕووسیا و توركیا و ئێران كاریگه‌ریی گرنگی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلیب هه‌بووه‌".

كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا تیشكی‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی داماڵدراو له‌ چه‌ك، به‌ڵام سوپای‌ سووریا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ ئیدلب".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "به‌هۆی‌ هێرشه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌ كه‌ له‌نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌یه‌".

كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌ "سوپای‌ سووریا له‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵیان ده‌كات، به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تی به‌زۆر ده‌ستبه‌رداگرتن و، ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك".

157 جار خوێندراوەتەوە
28/02/2019

بابەتی زیاتر