Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا یه‌ك ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی زانیاری لەسەر کوڕەکەی بن لادن هەبێت


پەیام 

ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌ خه‌ڵات ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی شوێنی كوڕی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌لقاعیده‌ ئوسامه‌ بن لادن، هه‌مزه‌ بن لادن بدات پێیان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌مزه‌ بن لادن-ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پله‌به‌رزی رێكخراوی قاعیده‌ ناساندووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌مزه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ٢٠١٥ه‌وه‌ هانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌دات هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ی باوكی بستێنێته‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەوەیشی وتووە هه‌مزه‌ بن لادین له‌ ٢٠١٧ خراوه‌ته‌ لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌شە هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی له‌ ئه‌مریكا بلۆك كراوه‌.

نووسیویشیه‌تی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی به‌رنامه‌ی خه‌ڵاتی بۆ دادپه‌روه‌ریدا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زانیاری ته‌واو بدات له‌باره‌ی شوێنی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده‌ هه‌مزه‌ بن لادن". 

208 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر