Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕێدانی منداڵی ساوا خەریکە دەبێتە دیاردە


پەیام 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك، وێنه‌ی منداڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕه‌گه‌زی‌ نێره‌ و له‌ نزیك مزگه‌وتی‌ سه‌وافی‌ شاری‌ هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه‌ ".


پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت "پاش هێنانی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیس، ئه‌وانیش منداڵه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر كردووه‌".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی‌ پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی ڕزگاریی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار له‌ نزیك ناوچه‌ی پیشه‌سازی، منداڵێكی دوو ڕۆژه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر فڕێ دراوه‌".

وته‌بێژی‌ پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ڕزگاری، چوونه‌ شوێنه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "باری ته‌ندروستیی منداڵه‌كه‌ جێگیره‌ و، پۆلیسیش ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری و هۆكاری فڕێدانی ئه‌و ساوایه‌".

ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ش له‌ شاری‌ كه‌ركووك منداڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ساوا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ فڕێ‌ درابوو.

237 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر