Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناحییەی وارماوە.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی بەسەختی بریندار دەکات


پەیام 

لە ناحیەی وارماوە هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە قاچێکی لەدەستدا و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا. 

وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی شەھید ڕەئوف بەگ، کەمال ئەحمەد، بە پەیامی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھاوڵاتیەکی دانیشتووی ناحییەی وارماوای سەر بەقەزای شارەزوور،تۆتۆمبێلەکەی خۆی پێدا تەقیوەتەوە و قاچێکی بەتەواوەتی لەدەست داوە."

وتیشی:" بەھۆی سەختی برینەکەیەوە،ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە."

بە پێی زانیارییەکانی پەیامیش هاوڵاتییەکە ناوی (فاروق ساڵەح) ەو تەمەنی ٤٠ ساڵانە و پیشەی قەسابییە. 

لە بارەی هۆکاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیشەوە پۆلیسی ناحییەکە ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک بڵاوبکاتەوە، بەڵام بە پێی زانیارییە نافەڕمییەکان تەقینەوەکە لە رێی بۆمبێکی موگناتیسییەوە بووە. 

2651 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر