Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ موسڵ ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌


پەیام 

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ری چه‌پی شاری‌ موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕوویدا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق "له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ كه‌سێك كوژراوه‌‌و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون".

ئه‌و ئاماره‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ره‌تاییه‌‌و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان هه‌یه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ گرووپ‌و كه‌سێك به‌رپرسیارێتی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ پاشماوه‌كانی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌چن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی (حه‌زر)ی باشووری خۆرئاوای شاری موسڵ، بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیه‌وه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار ئه‌ندامی ئه‌و هێزانه‌ بریندار بوون.

309 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر