Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەمچەماڵ.. هاوڵاتییەک بەهۆی خواردنەوەی مەی دوو گولـلە لە خوشکەکەی دەدات و دەیکوژێت


پەیام 

شەوی رابردوو لە قەزای چەمچەماڵ تەرمی کچێک دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە وتەی کەس و کارەکەی براکەی دوو گولـله‌ی پێوەناوە و گیانی لەدەستداوە. 

لەسەر رووداوەکە وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەیوب حەمە غەریب بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند:" کاتژمێر ٢ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی نەخۆشێک گەیەندرایە بەشی فریا کەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە دوو گولـلە بە جەستەیەوە بوو."

وتیشی کچەکە ناوی (ک. ن. م) ە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکارەکەی وتویانە براکەی لە گەڕانەوەی بۆ ماڵ مەست بووە و دوو گولـلەی لە خوشکەکەی داوە. 

هاوکات وتیشی تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر. 

854 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر