Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی کوردستان کەمتر لە ١٠ خولەکی خایاند


پەیام 

یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێكی خولی به‌هاره‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و كه‌متر له‌ 10 خوله‌كی خایاند.

به‌ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان‌و به‌بێ به‌شداری فڕاكسیۆنی یه‌كێتی، یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێكی خولی به‌هاره‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ وتاری كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، (ڤالا فه‌رید) سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان وتی: ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بووه‌ته‌ جێی ئومێدی خه‌ڵك، بۆیه‌ هیوادارین هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ئاست ئه‌و ئومێده‌دا بین.

سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م خوله‌دا پڕۆژه‌و پێشنیازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی خه‌ڵكی، به‌ چاكسازی‌و رێكخستنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی میری ببنه‌ كاری له‌پێشینه‌مان.

لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لێدوانێكیدا بۆ په‌یام وتی: هیوادارم ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مان ڕێز بۆ په‌ڕله‌مان بگێڕێته‌وه‌‌و به‌ ڕۆڵ‌و ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت، چونكه‌ له‌ ڕابردوودا په‌ڕله‌مان ڕێزی خۆی زۆر له‌ده‌ستدابوو. 

706 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر