Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پلانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرا بوو


پەیام 

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پلانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای تایبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان كه‌ پێشكه‌شی وڵاتانی ئه‌وروپای كردووه‌، ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی‌و ئه‌ورووپیه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ "به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ پێشنیاز كراوه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا به‌ ته‌واوی له‌ ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه‌".

پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناسراو به‌ (پنتاگۆن) به‌ پلانی "ئاشتی ئه‌فغانستان‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان حكومه‌تی كابوڵ‌و تاڵیبان" ناوزه‌د ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی پنتاگۆن، له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا ئه‌مریكا ئه‌و 14 هه‌زار سه‌ربازه‌ی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌تی ده‌یكاته‌ نیو هێنده‌‌و ئه‌و هه‌شت هه‌زار و 600 سه‌ربازه‌ی هاوپه‌یمانیی (ناتۆ)ش كه‌ له‌ ئه‌فغانستانن مه‌شق به‌ سوپای ئه‌فغانی ده‌كه‌ن.

192 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر