Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیارێكی له‌ سێداره‌دان له‌ ئه‌مریكا جێبه‌جێكرا


پەیام 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ناوخۆی ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ویلایه‌تی تێكساس-ی ئه‌مریكا پیاوێك كه‌ سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایك و باوك و برای هاوسه‌ری پێشووی كوشتبوو به‌ ده‌رزی لێدانی ژه‌هراوی له‌ سێداره‌ درا.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، تاوانباره‌كه‌ ناوی (بیللی واینی گۆبڵ)ه‌ و ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌ كه‌ به‌ تاوانی كوشتن له‌ ساڵی 1989 له‌ گرتووخانه‌یه‌كی شاری هانسڤێڵ حوكم دراوه‌و، هه‌رچه‌ند پارێزه‌ره‌كه‌شی تانه‌ی له‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی گۆبڵ دابوو له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌،‌ به‌ڵام تانه‌كه‌ی ره‌تكرابوه‌وه‌. 

تاوانباره‌كه‌، رۆبه‌رت ڤیچا، زه‌لدا ڤیچا و بۆببی ڤیچا كه‌ باوك و دایك و برای هاوسه‌ری پێشووی بوون له‌ ئابی 1989 به‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ كوشتنی و هاوسه‌ری پێشوویشی كاره‌ن ڤیچا-شی رفاندبوو كه‌ دواتر ئازادی كرد. 

422 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر