Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای گەڕانەوەی تەرمی ئەوانە دەکات گومان ده‌كرێت یه‌زیدی بن‌


پەیام 

وه‌زاره‌تی كۆچ‌ و كۆچبه‌رانی عێراق داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ گومان ده‌كرێت یه‌زیدی بن‌ و له‌ سوریا ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌.

(نۆفڵ به‌ها موسا) وه‌زیری‌ كۆچ‌ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای كرد دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و دڵنیابوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی، ئه‌و ته‌رمانه‌ بهێنرێنه‌وه‌ عێراق كه‌ گومان ده‌كرێت یه‌زیدی بن‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی سوریا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

پێشتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی باغوزی هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق دۆزیوه‌ كه‌ ده‌یان كه‌س ده‌بن‌و زۆرینه‌یان ئافره‌تن.

لای‌ خۆیه‌وه‌، زیاد شێخ سه‌رۆكی ماڵی یه‌زیدییه‌كان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار وتی: هێشتا له‌وه‌ دڵنیا نین كه‌ ئافره‌تانی یه‌زیدی له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌دا بن كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی باغوز دۆزراوه‌ته‌وه‌.

318 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر