Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ وه‌فدی باڵای پارتیی و یه‌كێتی کۆدەبنەوە


پەیام 

سبه‌ینێ وه‌فدی باڵای پارتیی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌په‌یامی راگه‌یاند: سبه‌ینێ بڕیار وایه‌ هه‌ردوو وه‌فدی باڵای پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارێزگاری كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی وتیشی: فراكسیۆنی سه‌وز هیچ هه‌ڵوێستیێكی نابێت و بڕیاری كۆتایی به‌ ڕێكلكه‌وتنی نێوان حیزبه‌كه‌یان و پارتییه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ بێ یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ لوقمان وه‌ردی ڕایگه‌یاند: هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و باوه‌ڕیش ناكات پارتی شتی وابكات.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌سه‌ر واده‌ی به‌شداریكردنه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كورستان په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی نیوان پارتی و یه‌كێتی فراكسیۆنه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتییه‌وه‌ بۆ چ?نیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دواین پێشهاته‌كان وه‌رده‌گرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی 18 شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ به‌بێ یه‌كێتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان پارتی و یه‌كێتی ئاڵۆزی تێكه‌وت و كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌ پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان.

256 جار خوێندراوەتەوە
01/03/2019

بابەتی زیاتر