Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی رابردوو 246 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ سووریا كوژراون

په‌یام

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردوودا 246 هاولاَتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن گرووپه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریاوه‌ كوژراون و 29 كه‌سیش له‌ ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: مانگی رابردوو 275 هاولاَتی مه‌ده‌نی له‌ سووریا بونه‌ته‌ قوربانی. 

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ته‌نها له‌ مانگی شوباتدا 246 هاولاَتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن گرووپه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریاوه‌ كوژراون كه‌ 54یان منداڵ و 50ی دیكه‌یشیان ژن بوون.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ زیندانه‌كانی سوریادا زۆر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و دوور له‌ هه‌موو به‌هاكان ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه‌كان دراوه‌و، ته‌نها له‌مانگی ڕابردووشدا  29 كه‌س له‌ ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

89 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر