Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. هێرشێكی چه‌كداریی 40 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای هێلمه‌ند باشووری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م 40 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌فغانستانه‌وه‌ بلاَویكرده‌وه‌، له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریی له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌، زیاترله‌ 40 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ هێرشبه‌ره‌كان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای هێلمه‌ندی باشووری ئه‌فغانستانیان كردووه‌ته‌ ئامانج و، له‌ ئاكامدا لانی كه‌م 40 كه‌س كوژراون، هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن 12 چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، له‌و هێرشه‌دا چوار چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژراون.

120 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر