Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان فڕۆكه‌وانه‌ هیندییه‌كه‌ی ئازادكرد

په‌یام

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: فڕۆكه‌وانه‌ هیندییه‌كه‌یان ئازاد كردووه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پاشئه‌وه‌ی  هێزه‌كانی پاكستان دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی هیندستانیان تێكشكاند كه‌ سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بڕبوو، دواتر یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاكستانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌سه‌ر دوایه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هیندستان كه‌ تیایدا دوای ئازادكردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كردبوو، بۆیه‌ ده‌سه‌لاَتدارانی پاكستان بڕیاری ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان داو، ئێواره‌ی جومعه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێكراو فڕۆكه‌وانه‌ هیندیه‌كه‌ش ئازاد كرا.

 چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری میگ 21ـی هیندستان كه‌ سنووری ئاسمانی پاكستانی بڕیبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاكستانه‌وه‌ خرایه‌خواره‌وه‌و، پاكستانیش ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

336 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر