Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو ڕووسیا به‌شێك له‌ سزاكانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لاده‌به‌ن

په‌یام

ڕووسیا و ئه‌مریكا سه‌رگه‌رمی هه‌ڵگرتنی به‌شێك له‌ سزاكانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستانن.

(زامیر كابولۆڤ) نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد "وڵاته‌كه‌ی‌و ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزای گه‌شتكردنی سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دانوستانكاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن".

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ (زامیر كابۆلۆڤ) وتیشی: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان تاووتوێی لابردنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له‌سه‌ر دانوستانكارانی تاڵیبانمان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشدایه‌ كه‌ سزاكانیان سه‌پاندووه‌. 

(كابۆلۆڤ) له‌میانی ڕوونكردنه‌وه‌ی دوایین پێشهاته‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی ئه‌فغانستان، به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت سازانی ئه‌فغانی به‌هێز بكه‌ین، ئیتر كاتی هاتووه‌.

نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ ئه‌فغانستان وتیشی: مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی 22ی مانگی ڕابردوو كه‌ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامم داوه‌ پرسی ڕێكه‌وتن‌و سازان بووه‌ له‌ ئه‌فغانستان.

ئه‌و وتیشی: ئێمه‌ هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ ڕووسیا و نه‌ ئه‌مریكا ناتوانن چاره‌سه‌ری خۆیان له‌ ئه‌فغانستان بسه‌پێنن.

275 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر