Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ سبه‌ینێ دواخرا

په‌یام

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌فدی باڵای پارتیی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سبه‌ینێ دواخرا.

پێشتر لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ په‌یامی راگه‌یاندبوو: ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌فدی باڵای پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارێزگاری كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی وتیشی: فراكسیۆنی سه‌وز هیچ هه‌ڵوێستیێكی نابێت و بڕیاری كۆتایی به‌ ڕێكلكه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌یان و پارتییه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌، لوقمان وه‌ردی ڕایگه‌یاند: هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و باوه‌ڕیش ناكات پارتی شتی وابكات.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی 18 شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ به‌بێ یه‌كێتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان پارتی و یه‌كێتی ئاڵۆزی تێكه‌وت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی 18ی شوباتی په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌.


294 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر