Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: له‌ توركیا ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ كوردستان بوونی‌ نیه‌

په‌یام

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: له‌ وڵاته‌كه‌ی ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی كوردستان بوونی نیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌توانێت بچێت بۆ باكووری عێاق له‌وێ كوردستان هه‌یه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی پارتی دادوگه‌شه‌و سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وی پڕۆژه‌یه‌ك له‌ شاری ئارتڤین وتارێكی پێشكه‌شكرد. 

ئه‌ردۆگان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ كوردیانه‌ی باسی كوردستان و مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی باكوور ده‌كه‌ن رایگه‌یاند: له‌ وڵاتی ئێمه‌ ئانادۆڵی رۆژھه‌ڵات، باشووری رۆژھه‌ڵاتی ئانادۆڵ، ده‌ریای ره‌ش، ده‌ریای سپی، ئێمه‌ ئانادۆڵی ناوه‌ڕاست، ئیجه‌، مارمه‌رمان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وتی به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستانتان ده‌وێ، ئه‌وا له‌ باكووری عێراق كوردستان ھه‌یه‌، برۆنه‌ ئه‌و شوێنه‌.

سه‌رۆكی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان و به‌ پشتیوانی یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ی له‌ قه‌ڵه‌مدان و وتی "ئه‌وان پشتیان به‌ تیرۆرسته‌كان به‌ستووه‌ به‌ڵام ئاك پارتی پشتی به‌ خوداو گه‌له‌كه‌ی به‌ستووه‌".


478 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر