Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ پڕۆسه‌ی سیاسییدا به‌شدار نابن

په‌یام

(جێر پێده‌رسۆن) نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا ڕایگه‌یاند: كورده‌كان به‌شێكن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی سوریا، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناسراو به‌ (هه‌سه‌ده‌) به‌شداری تێدا ناكه‌ن.

له‌میانی یه‌كه‌م دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش له‌ دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی، (پێده‌رسۆن) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌وڵه‌ته‌ كاریگه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی سوریا له‌وانه‌ توركیا‌و ڕووسیا‌و ئێران گفتوگۆی كردووه‌‌و ئه‌و گفتوگۆیانه‌شی به‌ "ئه‌رێنی" وه‌سف كرد.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند "كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌و دروستكردنی متمانه‌یه‌ له‌نێوان ڕژێم‌و ئۆپۆزسیۆن‌و پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی‌و هه‌روه‌ها هه‌نگاونانه‌ بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كان‌و دیارییكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌كانه‌".


249 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر