Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی ئاشكرا ده‌كات. 

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا به‌ میدیاكانی‌ عێراقی راگه‌یاندوه‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی، دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

فاتیح یڵدز گرنگترین ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی باڵای عێراقی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بریتین له‌ كێشه‌ی ئاو له‌نێوان عێراق و توركیا و پێشنیازی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ شاری مووسڵ، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی باشیك له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ رۆژی 31ـی ئاداری 2019 ئه‌نجام بدرێت.

722 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر