Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر ساخته‌بوونی بڕوانامه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

په‌یام

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ساخته‌بوونی بڕوانامه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ساخته‌یی بڕوانامه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداری كه‌یسه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونیان بۆ كردووه‌ و به‌ نووسراو ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕاستی و درووستیی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چاوه‌ڕوانی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات. 

وه‌زاره‌تی خوێندنی‌ بالاَ داوای كردووه‌ كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار نه‌كرێت تاوه‌كوو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ فه‌رمی یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ساخ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، خوێندنی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا)ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كردووه‌.

720 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر