Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سنووری كشمیر شه‌ڕ له‌ نێوان سه‌ربازانی پاكستان‌و هیندستان ڕوویدا

په‌یام

له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی هیندستان و پاكستان له‌ هێڵی كشمیر چوار پاكستانی و سێ هیندستانی كوژران و دوو پاكستانی دیكه‌ش برینداربوون.

پاكستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا دوو سه‌رباز و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو سه‌ربازی دیكه‌یشیان برینداربوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر خانووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

هاوكات به‌رپرسانی هیندستانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه‌ سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی هیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی‌ پاكستان‌و هیندستان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو به‌هۆی به‌زاندنی‌ سنوری ئاسمانی‌ پاكستان، دوو فرۆكه‌ی جه‌نگیی‌ هیندستان له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.

1189 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر