Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شیر حه‌داد: پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌دراوه‌ته‌ په‌رله‌مان

په‌یام

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ فه‌رمی ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مان نه‌كراوه‌.

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان هاتون، له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ ساڵانی رابردودا ماونه‌ته‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن".

به‌شیر حه‌داد وتیشی "له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان ته‌واو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی له‌ پێكهاته‌ی كابینه‌دا ماون، ته‌واو ده‌كرێن".

سه‌باره‌ت به‌ پرسی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ ناو خاكی عیراق و داواكاری كشانه‌وه‌یان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق وتی "پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك پرۆسه‌ی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان نه‌كراوه‌، به‌ڵام باس و خواس هه‌یه‌، كه‌ واژۆ كۆبكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌".

206 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر