Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆردا ده‌هێڵێته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ لیستی تیرۆردا ده‌هێڵێته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ درێژایی زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌یه‌، په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دانراوه‌، ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌یان له‌ ناتۆ، كه‌ به‌مه‌ست له‌ ولاَتی‌ توركایه‌ كاریان كردووه‌ بۆ پێشگرتن به‌ كاروباری دارایی و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌ورووپا".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی (ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان) ده‌مێنێته‌وه‌ و واشنتۆنیش پابه‌نده‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.

به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا، ده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ واڵا ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا دژ به‌ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌.

207 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر