Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئێران: ئه‌مریكا پلانی هه‌یه‌ داعش بۆ ئه‌فغانستان بگوازێته‌وه‌

په‌یام

سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌مریكا پلانی هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان و پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێت.

عه‌لی شادمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، واشنتۆن چه‌ندین هه‌وڵی خۆی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌ویش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ له‌ سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات هه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران وتیشی "دوژمن له‌ هه‌وڵی به‌دیهێنانی پیلانێكدایه‌ له‌ سنوری ڕۆژئاوای وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا، وه‌ك هه‌مان پیلانی سنوری هاوبه‌شی نێوان عێراق و سوریا".

عه‌لی شادمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌و پیلانه‌ی ئه‌مریكادا هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه‌ هاوكاریی ده‌كه‌ن و كۆمه‌كی دارایی پیلانه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان. 

193 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر