Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو كۆڵبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا

په‌یام

دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ ره‌ق بونه‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا چه‌ند كۆڵبه‌رێكی دانیشتوی‌ ناوچه‌ جیاوزه‌كانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان، له‌ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی چاڵدێران له‌ژێر به‌فردا مابوونه‌وه‌، به‌ هۆی سه‌رماوه‌ دووانیان گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیش گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خه‌ڵكی گوندی عیسا گولیك سه‌ربه‌ شاری چاڵدێران-ن، له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا 64 كۆڵبه‌ر كه‌ خه‌ڵكی پارێزگاكانی، ئورمیه‌، سنه‌ و كرماشانن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، و ڕووداوی سروشتی، و ته‌قینه‌وه‌ی مین یان كه‌وتنه‌ خواره‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


280 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر