Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی: پارتی‌ به‌شێوه‌ی تاكڕه‌وانه‌ به‌رده‌وام بێت، بژارده‌ی دیكه‌مان ده‌بێ

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر پارتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه‌ كارنامه‌ی‌ خۆی جێبه‌جێبكات، ئه‌وا یه‌كێتی‌ سه‌رپشك ده‌بێت بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی بژارده‌یه‌كی دیكه‌.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و دواتریش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتیدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رپشك ده‌كه‌ن بۆبیركردنه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بژارده‌یه‌كی دیكه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ڵێت، پشتگیری خۆیان بۆ سیاسه‌ت و پرۆژه‌ی یه‌كێتی ده‌رده‌بڕن كه‌ پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیه‌ و نه‌خشه‌ رێیه‌ بۆ رێكه‌وتنێكی سیاسیانه‌ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌ییانه‌ بۆ كۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو سه‌باره‌ت به‌خولی داهاتوی دانووستان له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی، پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی سیاسی و لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌بێ سازان به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه‌ به‌رنامه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێبكات، ئه‌وا ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌رپشك ده‌كه‌ین بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی بژارده‌یه‌كی دیكه‌.

366 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2019

بابەتی زیاتر