Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وتەبێژی کۆمەڵ پێشوازیکرد لە ناوەندی کلینگینداڵ سەربەوەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا


په‌یام 

ئەمڕۆ یەک شەمە 2019.3.3 لەبارەگای ئەنجومەنی سیاسی لەشاری سلێمانی ڕێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازیکرد لە نانسی عیزەینی توێژەر لەناوەندی کلینگینداڵ سەربەوەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا.

لەدیدارەکەدا گفتووگۆکرا لەسەر پێگە و دیدی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ساحەی سیاسی عێراق و کوردستان ،بەشداری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان و ئەگەری بەشداریکردنی لەحکومەتی نوێی هەرێم.

دواتریش گفتووگۆیانکرد لەسەر ڕای کۆمەڵ لەسەر بەنیشتمانی کردن و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەچوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی.

وتەبێژی کۆمەڵ ڕایگەیاند" بەدڵنیایی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدایە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ببنەهێزێکی نیشتمانی و لەدەستی حیزب دەربهێنرێن و هیچ لایەنێکی سیاسی بۆ مەرامی خۆی بەکاریان نەهێنێت و ئەو مافانەشیان پێبدرێت کەهێزەچەکدارەکانی دیکەی عێراق هەیانە".

347 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر