Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەرێمی کوردستان.. پشووەکانی مانگی ئادار و نەورۆز راگه‌یه‌ندرا

په‌یام

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووەکانی مانگی ئادار و نەورۆزی‌ راگه‌یاندو له‌ ماوه‌ی‌ مانگه‌كه‌دا 7 رۆژ پشوو ده‌بێت.

پشووەكانیش به‌مشێوه‌یه‌یه‌:-

رۆژی سێشەممە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی راپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی رژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە رانیەی دەروازەی راپەڕین.

رۆژی دووشەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر لە راپەڕینی ساڵی 1991.

رۆژی پێنجشەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.

پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵ لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تاوەکو رۆژی يةكشەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22 و 23 ی ئادار پشووی فەرمین، و رۆژی یەكشەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

1066 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر