Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسنی نێوان هیندستان‌و پاكستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

په‌یام

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا دووباره‌ گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسنی نێوان هیندستان و پاكستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكی هێڵی ئاسنی پاكستان، رایگه‌یاند گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسنی سامجهۆتا له‌ نێوان پاكستان و هیندستان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌ستێنرابوو. 

شێخ ره‌شید ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ دوای گرژی نێوان پاكستان و هیندستان له‌ 28ی شوباتی رابردوو، گۆڕه‌پانی ئاسمانی داخراوه‌ و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ و شه‌مه‌نده‌فه‌ریش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌. 

گرژی نێوان پاكستان و هیندستان له‌ 14ی شوباتی رابردوو له‌ دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر پۆلیسی ئیداره‌ی هیندستان له‌ كه‌شمیر و كوژرانی 44 كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ستیپێكردبوو. 

به‌مه‌ش ئیداره‌ی نیوده‌لهی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ وڵاتی پاكستانی تۆمه‌تبار كرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش پاكستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌.


92 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر