Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر ته‌ماشاكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن، توانای‌ بیركردنه‌وه‌و ئاخاوتن لاوازده‌كات

په‌یام

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات: ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ سێ سه‌عات ته‌ماشاكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن، توانای‌ بیركردنه‌وه‌و ئاخاوتن لای‌ مرۆڤـ لاواز ده‌كات. 

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌و نزیكه‌ی‌ سێ هه‌زارو 500 كه‌سی تێدا به‌شداربوون، ئه‌وانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ سێ سه‌عات‌و نیو ته‌ماشای‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، دوو هێنده‌ی‌ كه‌سانی‌ ئاسایی توانای‌ ئاخاوتنیان لاوازبووه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ‌ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، مرۆڤـ توانای‌ بیركردنه‌وه‌و قسه‌كردنی‌ ڕوو له‌ لاوازی‌ ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشای‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، ئه‌م كێشه‌یه‌ قووڵتره‌و له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌متره‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات.

توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌رچی هۆكاره‌كانی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌، به‌ڵام پسپۆڕان پێیان وایه‌ كاریگه‌ریی سه‌لبیی ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی‌ مێشك بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك مرۆڤـ چه‌ندین سه‌عات به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌وا له‌ چالاكییه‌ سوودبه‌خشه‌كانی‌ وه‌ك خوێندنه‌وه‌و وه‌رزشكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه‌.


142 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر