Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌زائیر.. خۆپیشاندان دژی بوته‌فلیقه‌ به‌رده‌وامه‌‌و زیاترله‌ 180 كه‌سیش برینداربوون

په‌یام

خۆپیشاندانه‌كانی جه‌زائیر دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزییشه‌وه‌ تائێستا زیاترله‌ 180 كه‌س برینداربوون. 

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌: دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی‌ عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌بۆ پێنجه‌مینجار بؤ سه‌رۆكی جه‌زائیر، خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 183 هاوڵاتی برینداربون.

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی جه‌زائیری رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای راگرتنی پلانه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان كرد كه‌ به‌نیازه‌ بۆ پێنجه‌مینجار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نیسانی داهاتودا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكاته‌وه‌.

ساڵی 2013 عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌، سه‌رۆكی جه‌زائیر توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوه‌ و له‌دوای ئه‌و روداوه‌ زۆر به‌كه‌می له‌ بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ گشتییه‌كاندا ده‌بینرێت.

84 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر