Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای سلێمانی: شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆی ته‌شهیر‌و سوكایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌

په‌یام

دوای ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جۆڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ چووه‌ دادگای سلێمانی و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و وته‌ لێوه‌رگرتن به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

وته‌بێژی دادگای سلێمانی ڕایگه‌یاند شاسوار عه‌بدولواحید به‌پێی مادده‌ی 229ی ته‌شهیركردن و سوكایه‌تی به‌ كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌كاتی ده‌وام و هه‌روه‌ها مادده‌ی434 ته‌شهیركردن و سوكایه‌تی به‌ هاوڵاتی بانگهێستی دادگا كراوه‌، هه‌روه‌ها دوای وته‌ لێوه‌رگرتنی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركراوه‌.

حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی له‌ئێستادا له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری ده‌سته‌به‌ركردنی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر بۆ ده‌ركراوه‌ تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی.

718 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر