Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ داواده‌كات مزگه‌وته‌كان ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن

په‌یام

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 3ی‌ 3ی‌ 2019، م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ فه‌ره‌یدون غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وقافی‌ سلێمانی‌ كرد. هه‌ردوولا باسیان له‌ زه‌روره‌تی‌ پابه‌ندكردنی‌ مزگه‌وته‌كان كرد به‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروستبكرێن كه‌  ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ تێدابكرێت.

ئه‌م دیدارو سه‌ردانه‌ به‌شێك بوو له‌ پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ به‌ ئامانجی‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بارو گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌و بیناو شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ جێ به‌جێكردنی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان بۆ ئاسانكاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕێبه‌رێكی‌ ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ تیایدا تایبه‌تمه‌ندی‌ و ستاندارده‌ ئه‌ندازیارییه‌كان بۆ بیناو پڕۆژه‌كان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان و كورته‌ باڵاكان ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ نوێدا بۆ پڕۆژه‌كان ڕه‌چاوبكرێن، بۆ پڕۆژه‌ كۆنه‌كانیش ئه‌وه‌ی‌ ده‌گونجێت چاك بكرێت تا گونجاوتربن بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

136 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر