Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیناتۆرێك: دۆناڵد تره‌مپ مه‌ترسیدارترین سه‌رۆكی مێژووی ئه‌مریكایه‌

په‌یام

سیناتۆرێكی ئه‌مریكا سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی به‌ مه‌ترسیدارترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناوبرد. 

بێرنی سانده‌رز سیناتۆری ویلایه‌تی ڤێرمۆنتی له‌ كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020ی ئه‌مریكا، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی تره‌مپ كرد.

سانده‌رز، تره‌مپی به‌ دابه‌شكردنی گه‌لی ئه‌مریكا له‌ڕووی نه‌ژاد، ره‌گه‌ز و ئاینه‌وه‌ تۆمه‌تباركرد وتی‌ "تره‌مپ حكوومه‌ته‌كه‌ی داخستووه‌ و 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری فیدراڵی به‌ چه‌كی هه‌فتانه‌ ژیانیان به‌ڕێكردووه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند تره‌مپ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ملیۆنان دۆلار بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی گرانبه‌ها خه‌رج ده‌كات و مه‌ترسیدارترین سه‌رۆكی مێژووی ئه‌مریكایه‌.


127 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر