Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ 3 فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌

په‌یام

له‌سه‌ر سكاڵای‌ دوو فه‌رمانبه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ و فه‌رمانبه‌ری‌ كۆمپانیایه‌كی‌ فڕۆكه‌وانی‌، سه‌رۆكی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ "وه‌ك هاووڵاتییه‌ك" له‌لایه‌ن دادگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، جووڵانه‌وه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌ سیاسی‌ ده‌زانن.

سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ "شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك هاووڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن دوو فه‌رمانبه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ و فه‌رمانبه‌رێكی‌ كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، به‌ تۆمه‌تی‌ سووكایه‌تی‌ و جنێو و، ئیهانه‌ پێكردنیان".

سكاڵاكه‌ به‌پێی‌ "مادده‌كانی‌ 229 و 434 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ تۆمار كراوه‌" و، دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ڕوونیشیده‌كاته‌وه‌ "له‌ مانگی‌ 5ی‌ ساڵی‌ ڕابردووه‌ تۆمه‌تبار به‌ده‌م بانگهێشتنامه‌ی‌ دادگاوه‌ نه‌هاتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا جووڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان ئیدانه‌ كرد و، به‌ مه‌سجێكی‌ سیاسی‌ ناوی‌ ده‌به‌ن، پاراستنی‌ گیانشی‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ یه‌كێتیی‌  نیشتمانی‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌دا جووڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ێ‌ نوێ‌ ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد "یه‌كێك له‌ سكاڵاكان فه‌رمانبه‌رێكی‌ كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانیی‌ ئه‌زمه‌ڕ ئایه‌ر تۆماری‌ كردووه‌". په‌یام بۆ زانیاریی‌ زیاتر په‌یوه‌ندیی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ ناوبراوه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌و بێ‌ ئاگایی‌ خۆی‌ له‌و سكاڵایه‌ ڕاگه‌یاند.


336 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر