Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵ: به‌شداریی‌ حكومه‌ت بكه‌ین یان نا، له‌ به‌ره‌ی‌ خه‌ڵكدا ده‌مێنینه‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: به‌شداریی‌ حكومه‌ت بكه‌ن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بن، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ به‌ره‌ی‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری‌ كوردستاندا ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ (هه‌لومه‌رجی‌ سیاسیی هه‌رێمی‌ كوردستان و ڕووانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌) بۆی‌ سازكردبوو، ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، وتیشی‌: دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم هه‌موو كات به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ته‌سكی‌ حیزبیی خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم خستووه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌كی‌ نه‌گرتبێته‌وه‌، ئه‌وا ناكۆك بوون.

ڕێبوار حه‌مه‌د جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌ره‌كانیه‌وه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا، داكۆكیكارێكی‌ سه‌ر سه‌ختی‌ ماف و داواكاریی جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان ده‌بێت".

370 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2019

بابەتی زیاتر