Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەوەی نوێ: 80 خۆبەخشمان لە سلێمانی دەستگیرکراون



په‌یام ـ سلێمانی


كه‌ناڵی (NRT) رایده‌گه‌یه‌نێت:"  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، 80 خۆبەخشمان لەبەردەم دادگای سلێمانی ده‌ستگیركراون".


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌:" دوای ئەوەی ژمارەیەک خۆبەخشی نەوەی‌ نوێ چوونەتە بەردەم دادگای سلێمانی زیاتر لە 80 کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. ئەو خۆبەخشانە هاتوونەتە بەردەم دادگای سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی نوێ".
 
به‌پێی زانیارییه‌كان لە نێو دەستگیرکراوەکاندا دوو ئەندامی ئەنجومەنی‌ باڵای نەوەی‌ نوێ هەیه‌، کە بریتین لە هەریەک لە (ئارام سەعید) بەرپرسی پەیوەندییەکانی جوڵانەوەی‌ نەوەی نوێ و  (ڕێبوار عه‌بدوڕه‌حمان) بەرپرسی میدیایی  جوڵانەوەکە، هەروەها  (هەورامان سەجادی) بەرپرسی ئۆفیسی گەنجانی نەوەی نوێش دەستگیرکراوە.

166 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر